بانکی کوردستان

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان زانیاری لەسەر فەزیحەیەکی بانکی کوردستان بڵاودەکاتەوە

ئەم بابەتە 1,472 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات له‌بانكی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی پرۆژه‌ی ستراتیژی ده‌گیرێت و  له‌پاره‌ی نه‌وت (پترۆ دۆلار) زیاتر له‌ ١٨ مانگه‌ بانکی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (٢) ملیۆن دۆلاردا گرتووه‌ .

(عه‌لی حه‌مه‌ساڵح)، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان به‌ناونیشانی (بانکی کوردستان و فه‌زاحه‌تێکی دیکه‌) نوسینێكی له‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی: ده‌ستبه‌سه‌ر پاره‌ی پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژیدا ده‌گرێت.

پەرلەمانتارەکەی گۆران ئاشكرای كردووه‌: له‌پاره‌ی نه‌وت (پترۆ دۆلار) زیاتر له‌ ١٨ مانگه‌ بانکی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (٢) ملیۆن دۆلاردا گرتووه‌، پێشتریش، چه‌ندین پرۆژه‌ پاره‌ی بۆ ته‌رخانکراوه‌و چووته‌ ئه‌و بانکه‌و چاره‌نووسی نادیاره‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ده‌شڵێت: ئه‌م بانکه‌” ئه‌هلیه‌” خاوه‌نه‌که‌ی خزمی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌، بپرسن بۆ پاره‌ی پرۆژه‌ ده‌چێته‌ ئه‌م بانکه‌!  ئه‌و هێزه‌ له‌ کوێ دێنێت.

(عەلی حەمە ساڵح) بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم کێشەیە دۆسیەکەی رووبەرووی ‌دادگا کردۆتەوەو دەڵێت ” دڵنیام ڕۆژێک دێت دۆلار به‌ دۆلار وه‌رده‌گیرێته‌وه”‌.