عەلی حەمە ساڵح: حكومه‌تى هه‌رێم كێشەی گەڕانەوەی پارەی بۆ دروستبووە

ئەم بابەتە 1,510 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

عەلی حەمە ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕایدەگەیەنێت هەرێم كێشەی گەڕانەوەی پارەی بۆ دروست بووە، لەو بانكانەی كەپارەیان تیادا دانراوە و ده‌شڵێت، هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ى نه‌وت (٣٧٠) هه‌زار به‌رمیله‌.

ئەو په‌رله‌مانتاره‌، كه‌ ئه‌ندامى لیژنەی پیشەسازی و وزەو سەرچاوەسروشتیەكانى پەرلەمانه‌ ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی گەرانەوەی پارەی هەیە، به‌ڵام ورده‌كارى كێشه‌كه‌ ئاگادار نین.

به‌وته‌ى عەلی حەمە ساڵح، هەرێم ڕۆژانە ئێستا (٣٧٠)هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت ئەگەر بە (٥٠) دۆرلاریش بیفرۆشێت پارەكەی (٥٥٥) ملیۆن دۆلار دەكات بۆیە ئێستا هەریمی كوردستان كێشەی گەرانەوەی پارەی بۆ دروست بووە لەگەل ئەو بانكانەی كە پارەیان تیادا دانراوە.

پێشتریش سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، رایگه‌یاندبوو، هه‌رێم و توركیا كێشه‌ له‌نێوانیان دروستبووه‌و پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێم ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ناكرێته‌وه‌.