ئەتلەتیکۆ مەدرید گورزێکی کوشندە لە بەرشلۆنە دەدات

ئەم بابەتە 3,136 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

بەرشلۆنە رووبەڕووی گورزێکی کوشندە دەبێتەوەو ئیدارەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رێگری دەکەن لەوەی ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی یانەکەیان بباتە ریزەکانیەوە.

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەو گرێبەستە زەبەلاحە بۆ گریزمانی فەرەنسی ئامادە دەکەن کە وابڕیارە بەرشلۆنە پێشکەشی بکات، تەنها لەپێناو مانەوەیدا لە ریزی رۆخی بلانکۆس.

لەماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ئیدارەی کەتەلۆنییەکان بۆندێکی گەورەیان بۆ پەلکێشکردنی گریزمان لە هندییە سوورەکانەوە بۆ بلاوگرانا ئامادەکردووە.

ئەگەر ئەو ئەستێرە فەرەنسیە بەو گرێبەستەی یانەکەی قایل ببێت سەرجەم هەوڵەکانی یانەی بەرشلۆنە پووچەڵ دەبنەوە، چونکە بۆ وەرزی هاوینەی داهاتوو هیوای گەورەیان لەسەر هەڵچنیبوو.