بورجەکان – بەختی ئەمڕۆت بزانە

ئەم بابەتە 5,677 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

١- بورجی كاور:… ٣/٢١ بۆ ٤/١٩

زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا لەیەک تێدەگەن و کێشەکانتان چارەسەر دەکەن، لە ڕووی داراییەوە زیاتر ئاگادار بە و زیرەکانە مامەڵە بکە.

٢- بورجی گا:… ٤/٢٠ –بۆ ٥/٢٠

هەندێك گۆڕانکاری لە پلانەکانتدا ڕوودەدات و تا ڕاددەیەك سروشتی کارەکانت دەگۆڕێن، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەری ژیانت باشتر دەبێت و ناخۆشییەکانتان کۆتاییان پێدێت.

٣- بورجی دووانە:… ٥/٢١ بۆ ٦/٢١

توانای ئەوەت هەیە کەسانی دیکە قایل بکەیت بە بیرۆکەکانت، ئەمەش یارمەتیت دەدات بتوانیت هەنگاوی گرنگ بنێیت بە یارمەتی کەسانی کاربەدەست و خاوەن کار.

٤- بورجی قرژاڵ:… ٦/٢٢ بۆ ٧/٢٢

گرنگی بە تەندروستیت بدە و ئەگەر زانیت بارودۆخت بەرەو خراپبوون دەڕوات ئەوا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت هەست دەکەیت جەستە و مێشكت لە تەندروستییەکی باشدایە و بە سروشتی خۆت مامەڵە دەکەیت و وزەیەکی زۆرت هەیە.

٥- بورجی شێر:… ٧/٢٣ بۆ ٨/٢٢

کارێکی نوێت دەستدەکەوێت بەڵام دوودڵ دەبیت لە ئەنجامدانی، دەبێت بە وردی بیر لە هەموو ئەنجامەکان بکەیتەوە پێش ئەوەی هیچ بڕیارێك بدەیت.

٦- بورجی فەریک:… ٨/٢٣ بۆ ٩/٢٢

کۆمەڵێك رووداوی گرنگ هەن لە ئێستادا سەقاڵیان کردوویت بەڵام ئەنجامەکان بەو جۆرە نابن کە چاوەڕوانیان دەکەیت و نائومیدت دەکا.

٧- بورجی تەرازوو:… ٩/٢٣ بۆ ١٠/٢٢

باشتروایە لەم چەند ڕۆژەدا چارەسەری تەواو بۆ کێشەکانت بدۆزیتەوە و هەموو کارەکانت ڕێك بخەیت پێش ئەوەی هیچ ڕووداوێکی لەناکاو ڕووبدات.

٨- بورجی دووپشک:… ١٠/٢٣ بۆ ١١/٢١

ئامانجێك لە ژیانتدا هەیە و هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەیت، هەوڵبدە بەردەوام ببیت و کۆڵمەدە لەبەردەم ئەو قورساییانەی کە دێنە بەردەمت.

٩- بورجی کەوان:… ١١/٢٢ بۆ ١٢/٢١

خۆشەویستەکەت ناچار نییە قبوڵی وەڵامدانەوە توندەکانی تۆ بکات چونکە زۆر قوربانی لە پێناوی تۆدا داوە و دەبێت تۆش بە هەمان شێوە ببیت بۆی.

١٠- بورجی گیسک…: ١٢/٢٢ بۆ ١/١٩

ڕۆژێکی قورسە و کۆمەڵێك گۆڕانکاری لە ژیانتدا ڕوودەدات کە توشی سەرسوڕمانت دەکات بەڵام بێخەمبە چونکە بەخت یاوەرت دەبێت و هەنگاوی گرنگ دەنێیت.

١١- بورجی سەتڵ:… ١/٢٠ بۆ ٢/١٨

دەبێت خۆشەویستەکەت دڵنیا بکەیتەوە لەوەی لەگەڵیا دەمێنیتەوە تا کۆتایی چونکە لەم چەند ڕۆژەدا گومان لە دڵیدا دروستدەبێت.

١٢- بورجی نەهەنگ:… ٢/١٩ بۆ ٣/٢٠

زۆر ماندوویت و پێویستە گەشتێک ئەنجام بدەیت و کاتی زیاتر لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکارت بەسەر بەریت.