هۆکارەکانی تێکچوونی کاتەکانی سووڕی مانگانە

ئەم بابەتە 2,248 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

سووڕی مانگانە هەموو ٢٧ ڕۆژ جارێک ڕوودەدات و بۆ ماوەی (٣ بۆ ٧) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەڵام کۆمەڵێک کێشەی تەندروستیی هۆکارە بۆ زیادبوون یاخود کەمبوونی ڕۆژەکانی سووڕی مانگانە.

ماڵپەڕی (جەمیلە) ئاماژەی بە هۆکارەکانی تێکچوونی کاتەکانی سووڕی مانگانە کردووە کە بریتین لە:

١. دروستبوونی کیسی هێلکەدان هۆکارە بۆ تێکچوونی کاتەکانی سووڕی مانگانە.

٢. تێکچوونیی ڕژێنی دەرەقی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تێکچوونی کاتەکانی سووڕی مانگانە.

٣. زیادبوونی کێشی جەستە یەکێکیترە لە هۆکارەکانی تێکچوونی کاتەکانی سووڕی مانگانە.

٤. بوونی هەر کێشەیەک لە هۆڕمۆنی مێینەدا کاریگەری لەسەر تێکچونی کاتەکانی سووڕی مانگانە دەبێت.

٦. کێشەی دەرونی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کاریگەری دەبێت لەسەر تێکچوونی کاتەکانی سووڕی مانگانە .

٧. ئەنجامدانی وەرزشی قورس و هەڵگرتنی قورسایی بەجۆرێک کە لەتوانای کەسەکە زیاتربێت هۆکارە بۆ تێکچوونی کاتەکانی سووڕی مانگانە.