پێکهاتەی پێشبینیکراوی نێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و بازل

ئەم بابەتە 1,732 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەمشەو چوارشەممە مانچستەر سیتی ئینگلیزی میوانداری بازلی سویسری دەکات و کۆتایی بە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەهێنن.

تیمەکەی گواردیۆلا بەبارێکی باشدا گوزەردەکەن و ئەرکیان ئاسانە، چونکە لە یاریی چووندا بە ئەنجامی ٤-٠ بردنەوەیان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بەدەستهێناوە.

هەرچی یانەی بازلی سویسرییە بەتەواوی ئەستێرەکانیەوە بۆ ئەو رووبەڕووبوونەوەیە دەجەنگن و هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش دەخەنەگەڕ.

یاریگا: ئیتیحاد
کاتژمێر: ١٠:٤٥ خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان
داوەر: بافێل کرالۆڤیچ
کۆمێنتار: عەلی محەمەد عەلی + سوار زەهەب