کەناڵێکی تەلەفزیۆنی تایبەت بە ژنان دەکرێتەوە

ئەم بابەتە 917 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

بڕیارە ڕۆژی (٨)ی مارس کەناڵێکی تەلەفزیۆنی تایبەت بە ژنان بەناوی “JIN TV” بکرێتەوە، کەناڵەکە تایبەت دەبێت بە ژنانی چوار پارچەی کوردستان، تەواوی ستافی کەناڵەکەش ژنن.

ساکار عەبدوڵڵا عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی کەناڵی ژن تیڤی لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی کردنەوەی کەناڵەکەوە ڕایگەیاند: رۆژی (٨)ی مارس، کاتژمێر (١٠)ی بەیانی بۆ ماوەی (٤) کاتژمێر، کەناڵەکە دەست بە پەخشی ئەزموونی دەکات، ئاژانسی سەرەکی کەناڵەکە لە وڵاتی هۆڵەندایە، رۆژانە بە شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی و زمانی تورکی بەرنامەکانی پێشکەشدەکات و لە داهاتووشدا بەزمانی عەرەبیش پەخشدەکات.

سەبارەت بە خاوەندارێتی کەناڵەکە ساکار عەبدوڵڵا وتی: “کەناڵی (ژن تی ڤی) سەربە (ڕێکخراوی نەوایە)، کە ڕێکخراوێکی تایبەت بە ژنانە لە ئەوروپا، ئامانجی کەناڵەکە گرنگیدانە بە (توانا و خەباتی ژنان، لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و رۆشنبیری گشتی).