نوێترین توێژینەوە: خواردنەوە کحولیەکان مرۆڤ توشی شێرپەنجە دەکات

ئەم بابەتە 579 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

لە نوێترین توێژینەوەی زانایانی بەریتانی بۆیان دەرکەوتووە خواردنەوە کحولیەکان مرۆڤ توشی تێکچون لە بۆماوەییەکان و DNA دەکات و بەوەش نەخۆشی شێرپەنجە دروست دەکات.

بەهۆی ئەو تێکچاونەوەی لە پرۆتینە هەستیارەکانی جەستە لەکاتی خواردنەوەی خواردنەوە کحلیەکان ڕوودەدات خانەکان تێکدەچن و لووەکانی جەستە دەست بە دروتس بون دەکەن.

زانایان ئەوەشیان ئاشکراکردووە جەستە ئەنزیمەکان دەردەدات بۆ ئەوەی خۆی لە کحول بپارێزێت بەڵام سنوری هەیە و ئەگەری هەیە لەکاتی زۆر خواردنەوەی ئەو خواردنەوانە توشی شێرپەنجە ببین.

توێژینەوەکە لە وڵاتی بەریتانیا لەلایەن پرۆفیسۆر ” چارلس ئەبەراهام” لە زانکۆی ئیسیکس ئەنجامدراوە و دووپاتی کردۆتەوە ئەوە کەسانەی زۆر کحول دەخۆنەوە ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجە زیاد دەکات و جەستە ناتوانێت ڕێگەی لێبگرێت و DNA یەکان تێکدەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە لە %٦ ی کۆی ئەو کەسانەی توشی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەبن بەهۆی خواردنەوە کحولیەکانەوەیە و لە ئینگلتەرا ١٢.٨٠٠ توشبون بەهۆی ئەو دیاردەیەوە  لە ساڵێکدا تۆمارکراوە و کە ٣٢٠٠ کەسیان لە خانمان بون و توشی شێرپەنجەی مەمک بون.