بورجەکان – بەختی ئەمڕۆت بزانە

ئەم بابەتە 6,068 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

١- بورجی كاور:… ٣/٢١ بۆ ٤/١٩

پڕۆژەی زۆرت هەیە بەڵام ناتوانیت پشتگیری ماددی دەستەبەر بکەیت هەوڵبدە بیرۆکەکانت بۆ کەسانێکی باڵادەست ڕوون بکەیتەوە بەڵکو بتوانیت هاوکاری وەربگریت.

٢- بورجی گا:… ٤/٢٠ –بۆ ٥/٢٠

ئەم ماوەیە  هەست دەکەیت کەسێك هەوڵدەدات بێتە ژیانتەوە، ئەم هەنگاوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سروشتی ژیانی تۆ دەبێت و بەرەو دڵخۆشبوونت دەبات.

٣- بورجی دووانە:… ٥/٢١ بۆ ٦/٢١

گرژی و کێشەکان وات لێدەکات هەست بە هیلاییەکی زۆر بکەیت و خەمگین بیت، خۆ ڕاگربە و کۆڵمەدە لەبەردەم ئاستەنگییەکان.

٤- بورجی قرژاڵ:… ٦/٢٢ بۆ ٧/٢٢

سوود لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت وەردەگریت بۆ ئەنجامدانی کارەکانت بەشێوازێکی باشتر و جێگیرگردنی پلە و پێگەت لە شوێنی کارکرنتدا.

٥- بورجی شێر:… ٧/٢٣ بۆ ٨/٢٢

ڕەخنە لە هەندێك بابەت دەگیرێت کە وات لێدەکات هەست بکەیت شێوازی مامەڵەکردنت هەڵەیە لەگەڵ دەورووبەردا، باشتروایە بە ئارامی قسەیان لەگەڵدا بکەیت و کێشە سەرەکییەکە بدۆزیتەوە.

٦- بورجی فەریک:… ٨/٢٣ بۆ ٩/٢٢

لەگەڵ گرنگیدان بە کارەکانت لەم ماوەیەدا شێوازی خواردنت پشتگوێ مەخە و هەوڵبدە گرنگی بە جۆری ئەو خواردنانە بدەیت کە دەیخۆیت بۆ ئەوەی سوودی تەواوی لێوەربگریت.

٧- بورجی تەرازوو:… ٩/٢٣ بۆ ١٠/٢٢

دەکرێت هاوڕێیەکی کۆنت کۆمەڵێك بیرۆکەی هەبێت بۆ پڕۆژەیەکی نوێ بەڵام خێرا مەکە لە بڕیارداندا پێش ئەوەی هەموو وردەکارییەکان بزانیت.

٨- بورجی دووپشک:… ١٠/٢٣ بۆ ١١/٢١

لەگەڵ کاتدا سنورێك دادەنێیت بۆ شێوازی مامەڵە کردن و ستایلی تایبەتی ژیانت، و لەگەڵ هەموو شتێکدا گرنگی تەواو بە وەرزش کردن دەدەیت.

٩- بورجی کەوان:… ١١/٢٢ بۆ ١٢/٢١

توانا و بەهرەکانت دەردەکەون بۆ ئەنجامدانی کارە گرنگەکان، بەمەش پلانی تەواو بۆ بەرەوپێشچوون دادەنێیت و بەرەو داهاتوویەکی ڕۆشنتر دەچیت.

١٠- بورجی گیسک…: ١٢/٢٢ بۆ ١/١٩

هەست بە دڵخۆشی و جێگیری دەکەیت لە ژیانتدا و متمانەت بە خۆت هەیە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی ژیانت دەبێت و زیاتر ئارام دەبیت.

١١- بورجی سەتڵ:… ١/٢٠ بۆ ٢/١٨

زۆری فشارەکان کاریگەرییان لەسەر تەندروستیت دەبێت و هەست دەکەیت پێویستت بە حەوانەوەیە، هەوڵبدە بۆ چەند کاتژمێرێکی زیاتر بخەویت و بحەوێیتەوە.

١٢- بورجی نەهەنگ:… ٢/١٩ بۆ ٣/٢٠

بەڕێوەبەری کارەکەت چاوەڕوانی باشترینت لێدەکات و بڕوای بە تواناکانت هەیە، بۆیە تۆش بێ هیوای مەکە و هەوڵی تەواو بدە.