لە ئەنجامی بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلار، لێكۆڵینەوە لەدوو كەیسی گەندەڵی دەكرێت

ئەم بابەتە 713 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئومێد حەمەعەلی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەدوو كەیس، كە “گەندەڵی تێدا كراوە، ئەوەش بە بڕی ملیۆنان دۆلار”.

ئومێد حەمەعەلی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئازاری ٢٠١٨، لەمیانی لێدوانێكی رۆژانامەوانی راشیگەیاند، كەیسەكان پەیوەندی بەهەردوو وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوانەو كشتوكاڵ‌و سەرچاوە ئاوییەكان هەیە.

بەپێی قسەی سەرۆكی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی كوردستان، ئەو وەزارەتانە تۆمەتبارن بە گەندەڵی لەكەیسی ٢ ملیۆن‌ و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی‌و لەو بارەوە سكاڵا تۆماركراوە.

هەر بەقسەی سەرۆكی لیژنەكە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ ئەو دوو وەزارەتە گەندەڵییان لەخەرجكردنی كردووە، ئەوەش لەماوەی رابردووداو ئێستاش لێكۆڵینەوە لەو بارەوە بەردەوامە.