عەبادی، پێش نەورۆز مووچەی سێ مانگی دوو وەزارەتی هەرێم دەنێرێت

ئەم بابەتە 91,891 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

حكومەتی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوە، بۆ ئەو مەبەستەش وادەیەکی نوێی دیاریکردووە.

مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، عەبادی لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەدا بە نوێنەرانی کوردی راگەیاندووە، مووچەی سێ مانگی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لەبەردەستە و پێش ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ دەینێرێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوە و کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکاندا چەندین جار بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و چەند جارێکیش هەمان بەڵێنی بە نوێنەرانی کورد لە بەغدا داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بەڵێنانەی جێبەجێنەکردووە.