پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید

ئەم بابەتە 975 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەمشەو سێشەممە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوەو یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.

لە یاریی چووندا یانەی شاهانە بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە یانە پاریسییەکە بردبووەوە، بەڵام ئەرکی پاریسییەکان قورس دەبێت، چونکە نێیمار هێرشبەری یەکەمی یانەکە بەهۆی پێکانێکی قورسەوە ناتوانێت بۆ ئەو یارییە بەشداریبکات.

کاتژمێر: (١٠:٤٥) خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان.

یاریگا: باخچەی شازادەکان.

داوەر: دیلیکس بریتچی ئەڵمانی.

کۆمێنتار: عیسام شەوالی + خەلیل بەلوشی.