بورجەکان – بەختی ئەمڕۆت بزانە

ئەم بابەتە 7,000 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

١- بورجی كاور:… ٣/٢١ بۆ ٤/١٩

هاوپیشەکانت هاوکاریت پێشکەش دەکەن، بۆ ئەوەی هەنگاوی گەورە بنێیت، متمانە بنەمای سەرەکی پەیوەندی سۆزداریە، باشترە بایەخ بە خواردنەوەی شیر بدەیت، بۆ ئەوەی جەستەت پێکهاتە خۆراکی پێویست وەربگرێت.

٢- بورجی گا:… ٤/٢٠ –بۆ ٥/٢٠

لە کارەکەت گۆڕانکاری گەورە روودەدات، بەڵام ئاگاداربە و لەخۆتەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت خۆت تووشی ناکۆکی مەکە، رەنگە خۆشەویستەکەت کەمێک بە توندی رەفتارت لەگەڵ بکات، ئەمەش کاریگەری سلبی دەبێت، هەندێک گرفت لە پیشەکات بێزارتدەکات، کە کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر تەندروستیت.

٣- بورجی دووانە:… ٥/٢١ بۆ ٦/٢١

ئەمڕۆ گونجاوە بۆ ئەوەی پلان دابنێیت و تەواوی پرۆژەکانت بکەیتە بواری جێبەجێکردنەوە لەرووی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت پێویستی بە تۆ هەیە و باشترە پشتیوانی بکەیت، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت سستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

٤- بورجی قرژاڵ:… ٦/٢٢ بۆ ٧/٢٢

بەربەستەکان تێدەپەڕێنیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت لەرووی پیشەییەوە، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێگەت بەرزتر بێتەوە، هەندێک گۆڕانکاری سلبی روودەدات لەرووی سۆزداریەوە، بەڵام کاتیە و زوو چارەسەر دەبێت، باشترە زیاتر بایەخ بە خواردنە ئاویەکان بدەیت.

٥- بورجی شێر:… ٧/٢٣ بۆ ٨/٢٢

گۆڕانکاری نوێ روودەدات لە کارەکەت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، هەرگیز پەشیمان مەبەرەوە لەو رەفتارانەی ئەنجامداوە لەرووی سۆزداریەوە، بەپێچەوانەوە متمانەت بەخۆت هەبێت، پێویستە زیاتر بایەخ بە خەو بدەیت.

٦- بورجی فەریک:… ٨/٢٣ بۆ ٩/٢٢

ئەمڕۆ بە کارەکانت زیاتر بەرپرسانت سەرسام دەکەیت، هەروەک چۆن ئەو پلانەی داتنابوو، لەگەڵ خۆشەویستەکەت راوێژ بکە دەربارەی هەموو بابەتێک و فەرامۆشی مەکە، لەرووی جەستەیی و دەروونیەوە زۆر ماندوویت بەهۆی کارەکەتەوە، هەوڵبدە کەمێک پشوو بدەیت.

٧- بورجی تەرازوو:… ٩/٢٣ بۆ ١٠/٢٢

ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بەشداری چەند خولێک بکەیت یان زانیاری نوێ وەربگریت، تا هەنگاوی نوێ بنێیت ، تووشی کۆمەڵێک گرفت دەبیت لەرووی سۆزداریەوە، بەهۆی هەندێک لە بڕیارەکانی خۆشەویستەکەتەوە، بەبێ پرسی پزیشک هیچ دەرمانێک بەکارمەهێنە.

٨- بورجی دووپشک:… ١٠/٢٣ بۆ ١١/٢١

لەبەردەمتدا چانسی نوێ دێتەپێش، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری رووبدات و لە کارەکەت بەرەوپێش بچیت، هەرگیز رێگا بە کەسانی دیکە مەدە بێنە ناو ژیانی سۆزداریتەوە، دەنا کاریگەری سلبی دەبێت، هەمیشە سوود لە کاتە بەتاڵەکانت وەربگرە بۆ ئەوەی وەرزش بکەیت.

٩- بورجی کەوان:… ١١/٢٢ بۆ ١٢/٢١

رەنگە هەندێک گۆڕانکاری نوێ لە کارەکەت، هەنگاوێک بێت بۆ ئەوەی تۆ زیاتر بەرەوپێش بچیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر لەیەکتری نزیک دەبنەوە بەهۆی بەشداریکردن لە هەندێک چالاکی، هەمیشە ئاگاداری رووداوەکانی رۆژانەبە، بەڵام رێگامەدە کاریگەری بخاتە سەر دەروونت.

١٠- بورجی گیسک…: ١٢/٢٢ بۆ ١/١٩

ئەمڕۆ بە پەرۆشەوە کارەکانت ئەنجامدەدەیت و بەدوای رێگایەکی نویدا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، هەواڵێکی خۆش رەنگە ئاسوودەت بکات لەرووی سۆزداریەوە، ئاگاداری خواردنی شیرینی بە، چونکە کێشت زیاد دەکات.

١١- بورجی سەتڵ:… ١/٢٠ بۆ ٢/١٨

ئەمڕۆ هەمووان بە کارەکانت سەرسام دەبن، چونکە تواناکانت زۆر زیاترن لەوەی چاوەڕوانیان دەکرد، خۆشەویستەکەت نهێنیەکی گرنگ بۆ ئاشکرادەکات کە کاریگەری لەسەر ژیانی داهاتووتان دەبێت، خۆت بەدووربگرە لە هەرشتێک  نائارام دەکات.

١٢- بورجی نەهەنگ:… ٢/١٩ بۆ ٣/٢٠

هەندێک لە کارەکانت پێویستی بە سەرنجدان و وردبینی زیاتر هەیە، بەڵام هەوڵبدە لەسەرخۆبە، دەتەوێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ژیانت زیاتر جێگیر بێت و هەنگاوی بوێرانە دەنێیت، باشترە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت  زیاتر پشوو بدەیت.