کۆبی براینت خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا

ئەم بابەتە 432 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

کۆبی براینت تەنها بەوەوە نەوەستا کە نازناوی پاڵەوانێتییەکانی باسکە بەدەست بهێنێت بەڵکو خەڵاتێکی تایبەتیشی خستە سەر کۆی خەڵاتەکانی پێشووی پاش ئەوەى لە یەکەم بەشداری کردنی لە سینەمادا خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.

کۆبی براینت خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیشمەیشنی بەدەستهێنا کە بریتی بوو لە نامەى وازهێنانی لە ساڵی ٢٠١٥.

براینت باسی لەوە کرد کە جیاناى کچی کە تەمەنی ١١ ساڵە پشتگیری کردوە بۆ ئەوەى نامەکەى بکاتە کورتە فیلمێک و تەئکیدی کردەوە کە زۆر گرنگە دواى خەونەکانت بکەویت

براینت ماوەى ٢٠ ساڵ یاریزانی خولی باسکەى ئەمەریکا بوە و پێنج جار نازناوی پاڵەوانێتیەکەى بەدەستهێناوە و پاش وازهێنانیشی رویکردە کاری دەرهێنانی فیلم و ئێستاش خاوەنی کۆمپانیای ستۆدیۆکانی کوبییە.