ژنانی ئیسته‌نبوڵ له‌ خۆپیشاندانێكدا ناڕه‌زاییان دژی په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ربڕی

ئەم بابەتە 681 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

له‌ ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره‌ خۆپیشاندانی فراوانی ژنان به‌ڕێوه‌چوو، له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵدا ژنان ناره‌زاییان ده‌ڕبری دژی په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٥ی ئازاری ٢٠١٨، ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، نزیكه‌ی هه‌زارو ٥٠٠ ژن له‌ناوچه‌ی “باكیر كوی” له‌به‌شه‌ ئه‌وروپییه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ له‌ خۆپیشاندانێكدا ناڕه‌زاییان دژی په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ربڕی، پۆلیسیش به‌ زۆرو به‌گازی فرمێسك رێژ بڵاوه‌ی به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كردوو (١٥) خۆپیشانده‌ری ژنیش ده‌ستگیركران .

له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ش خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی ژنان بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو، پۆلیس رووبه‌ڕووی ژنان بوونه‌وه‌و بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد.