مەلەفی خیانەتەکانی پارتی و ١٦ ئۆکتۆبەر

ئەم بابەتە 3,991 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

شانزەی ئۆکتۆبەرو لە دەستدانی لە %(٥١)ی خاکی کوردوستان بە کەرکوکیشەوە، بەرهەمی حەماقەتی مەسعود بارزانی و پرسی ڕیفراندۆم بوو،مەسعودێک کە خۆیشی و باوکیشی غەرقی خیانەت و خۆفرۆشی و نەزانین،ئەمە یەکەم جاریان نیە لە لایەن دوژمنانی کوردەوە هەڵخەڵەتێنرابن و بە قەولی بریق و باق و ئەوەی بەرژەوەدنی تایبەتی بنەماڵەیی و دەسەلات و دەولەتیان دەدەنێ، پشتی کوردیان نەشکاندبێت.

مەلا مستەفا دەیان ساڵ نۆکەری ساواک وشای ئێران بوو،دواجار پییان وت ئەگەر دەوڵەتی عێراق ڕوخا ئەدکەین بە پارێزگاری کەرکوک.

ئەگەر ئەدەوێ مێژووی خیانەتی بنەماڵەی بارزانی بزانین چاوێک بەم مەلەفەدا بخشێنە کە کۆم کردۆتەوە،ئەوسا دەزانن ئەمانە ڕەگی گولێن،ئایدزن لە جەستەی کوردا.

١- لەساڵی ١٩٥٩ دا عبدولکەریم قاسم لە بارەگای تایبەتی خۆی لە وەزارەتی بەرگری بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی مەلا مستەفاو ئەحمەد ئاغای زێباری گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، ئەحمەد ئاغا بە عبدولکەریم قاسم دەڵێت،ئەگەر مەلا مستەفا راست دەکات وخاوەن عەشیرەتە،با پێنچ پشتی خۆی بڵێت،ئەمانە بێبنچینەن،من ئامادەم دوانزە پشتی خۆم بڵێم،لەسەر ئەم قسانە لە ساڵی ١٩٦٠ دا لە موسڵ ئەحمەد ئاغای زێباری بەفەرمانی مەلا مستەفا تیرۆرکرا.

٢- بەفەرمانی مەلا مستەفا هاوسەری کوڕەگەورەکەی”عوبێدوڵا”واتە بوکی خۆی بە منداڵەکەی ناو سکییەوە بەدەستی فارس باوە لە هەولێر کوژرا.

٣- مارگرێت تاقە پێشمەرگەی ژن بوو پەیوەندی سێکسی لەگەڵ مەلا مستەفا هەبوو، دوای ئاشکرا بوونی ئەم پەیوەندییە،لەسەرداوای حەمایل خان تیرۆرکرا.

٤- ساڵی ١٩٦٧ ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران شەهیدکران ، برایمە سوری محەمەددەلاوەی خەڵکی ناوچەی خانێ لە گوندی ئالانەشەهیدیان کردوتەرمەکەیان دایەوە بە ڕژێمی ئێران.

٥- لە مانگی سیپتەمبەری ١٩٦٧ دا مەلا ڕەحیمی وەرتێ،ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن مەلا مستەفاوە دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولە بارانی دەکەن.

٦- دەستەی ساڵح لاجانی (٧) کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا،ئەوانیش گیران و درانەوە بە ئێران و هەرحەوتیان گولە باران کران.

٧- هەر لە هەمان مانگدا،سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبا بەکر، مونتەقیمی قازی، لەگەڵ دەیان پێشمەرگەی تر درانەوە بە ئێران.

٨- مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٨ هەردوو شۆڕشگێری سڵێمان موعەینی و خەلیل شەوباش لە دیلمان لەلایەن مەلامستەفاوە شەهیدکران وهەر ئەو شەوە تەرمی سڵێمانی موعەینی درایەوە بە ساواکی ئێرانی.

٩- دڵشاد ڕەسوڵ ومەلا ئاوارە بەدەستی مەلا مستەفا کوژران وتەرمەکانیان درایەوە بە ڕژێمی ئێران.

١٠- سەعید یاڵچی،سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردی باکور، محەمەد بێگی، دکتۆر شڤان،حەکۆو بروسک، هەموویان کوژران لە لایەن مەلا مستەفا و پیاوەکانیەوە.

١١- لە ئاخرین کۆتاییەکانی ئاشبەتاڵدا،مەلا مستەفا فاخیر مێرگەسووری و خێڵەکەی قەتڵوعام کرد.

لە بەرامبەر ئەم خیانەتانەو دەیان خیانەتی تر،کەمەلا مستەفا بۆ ساواک و ئێرانی کردوە دژ بە گەلەکەی خۆی،سەرەڕای ئەم هەموو نۆکەرایەتییە بۆ ئێران،”سەرتیپ سەیدیان” سەرۆکی ساواکی ورمێ دەڵێت”ئەو یاخیەی دوێنێ” بارزانی”ئێستا لە خزمەتی ئێمەدایە، خودا یار بێت،ڕۆژێک دێت کە بیکەینە پارێزگاری کەرکوک. ئاخری ئەوەشیان پێڕەوا نەبینی و ئاشبەتاڵیان پێکردو فڕێیان دایە زبڵدانی مێژوو.

١٢- فایلی گفتوگۆی نێوان پارتی و رژێمی عه‌بدولسه‌لام عارف ساڵی ١٩٦٤.

١٣- فایلی هه‌مه‌دان/ ١٩٦٤- ١٩٦٦.

١٤- فایلی، رۆڵی (حشع) له‌قوڵکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ردوو باڵی (پدک) دا/ ١٩٦٣-؟

١٥- فایلی شه‌هیدکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ٥٥ ئه‌ندامی حزبی دیمکراتی ئێران و ئیعدام کردنیان له‌لایه‌ن ساواکه‌وه‌ ١٩٦٧- ١٩٦٨.

١٦- فایلی کوشتنی هه‌ر دوو سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو باڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا/ ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان.

١٧- فایلی قوربانییه‌کانی کانی ماسی وه‌ک سوتاندنی ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله‌ به‌ زیندووی

١٩٦٣- ١٩٦٤/.

١٨- فایلی مه‌لایی/ ١٩٦٦ – ١٩٧٠.

١٩- فایلی که‌ره‌ج/ ١٩٧٥ – ١٩٩١.

٢٠- فایلی ناسراو به‌کاره‌ساتی هه‌کاری و شه‌هید کردنی ٧٠٠ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی

(١٠) ١٩٧٨- فایلی راژان (فایلی جود)/ ١٩٨١-١٩٨٨

٢١- فایلی خیانه‌تی ٣١ ی ئاب/ ١٩٩٦

٢٢- فایلی ئاشبه‌تاڵ پێکردنی شۆڕشێ ١٤ ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک/ ١٩٧٥.

٢٣- فایلی دیارنه‌مانی سه‌روه‌ت و سامانی شۆڕشی ئه‌یلول/ ١٩٧٥.

٢٤- ١٦ ئۆکتۆبەریش هەرچی بێت کردەی مەسعود و بنەماڵەکەیەتی.

١٦ ئۆکتۆبەر خەرمانێک بۆسەر خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی کە هاوشیوەی چەندین خیانەتی تر دەرهەق بەکوردو شۆڕشە رزگاریەکانی کردویانە هەندێک جار لە بەرژەوەی میللەت و هەندێک جار لەبەرژەوەندی شەخصی بنەماڵی خۆیان.