کۆچی نێودەوڵەتی: ٣.٣ ملیۆن ئاوارە لە عێراق گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان

ئەم بابەتە 522 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ڕابردوو، سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە عێراق.

 

ڕێکخراوەکە لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا ١٢٥ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە عێراق و بە کۆی گشتیش تا کۆتایی مانگی ڕابردوو سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

ئەوەشی وتووە، تا ئێستا دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئاوارە لە کەمپەکان یان ناوچەکانی دوور لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە عێراق ژیان بەسەردەبەن.

 

ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان زیاتر سەر بە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و کەرکوک و ئەنبارن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٤وە و دوای هێرشەکانی داعش لە عێراق، نزیکەی شەش ملیۆن هاوڵاتی لەو وڵاتەدا ئاوارە بوون کە زۆرترینیان لە پارێزگای ئەنبار بوون.