بە پێی پێشبینیەکان هەدەپە لەهەڵبژاردنی داهاتوو %١٠ تێ دەپەڕێنێت

ئەم بابەتە 547 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

سەرەڕای دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لەئەندامانی پارتەکەیان بەڵام پێشبینیەکان دەڵێن هەدەپە ١٠٪ ی دەنگەکان لەهەڵبژاردنەکانی تورکیا دەهێنێت.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی نوێی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە، لە ئەجێندای تورکیادایە و هەدەپە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەو ئەگەرەی لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ یان وەرزی پایزدا ئەنجامبدرێت،و ڕاپرسییەکان ئەوە دەردەخەن، هەدەپە پشتیوانی زیاتری هاوڵاتیانی بەدەستهێناوە سەرەڕای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەندامانی پارتەکە.

بۆڵدان ڕاشیگەیاند هەدەپە کێشەی نابێت لە کۆکردنەوەی لەسەدا ١٠ی دەنگەکان بۆ ئەوەی بچێتە پەرلەمان.