عه‌بادى: دواى كۆتایی هاتنى داعش قۆناغى بنیاتنانه‌وه‌ له‌عێراق ده‌ستپێده‌كات

ئەم بابەتە 623 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ له‌دواى كۆتایی هاتنى داعش، قۆناغى بنیاتنانه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كات.

نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌میانى دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت كارم یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگری ئه‌مریكاو وه‌فدى هاوڕێى، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌پێویستى زانیوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدادو واشنتۆن فراوانتر بكرێت، به‌تایبه‌تى له‌بوارى ئابوورى و سه‌ربازییدا.

به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌، عه‌بادى له‌و دیداره‌دا رایگه‌یاندووه‌، له‌دواى كۆتایی هاتنى داعش، حكومه‌تى عێراق به‌ هاوكارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیاتنانه‌وه‌ ده‌كات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان، ئه‌ركى سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌ له‌م قۆناغه‌دا.