ئەمشەو بەرشەلۆنە و چێڵسی ڕوبەڕووی یەکتردەبنەوە

ئەم بابەتە 480 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەمشەو لە گەڕی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و چێڵسی بەڕێوە دەچێت.

شایەنی بەسە یاریەکە یەکێکە لە ڕوبەڕوو بونەوە بەهێزەکانی خولی چامپیۆنز لیگ، و یاریەکە لە کاتژمێر ٢٢.٤٥ خولەک بەکاتی کوردستان لە یاریگای یانەی چێڵسی بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە راهێنەرانی هەردوو یانە ئامادەیی خۆیان و یاریزانەکانیان بۆ یارییەکە دەربڕیوە.

هاوکات هەر ئەمشەو وە لەهەمان کاتژمێردا یانەی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی لە نێو یاریگه‌ی خۆیدا پێشوازی لە یانەی بێشکتاشی توركیا دەکات، یوپ هاینکس راهێنەری بایرن میونشن دەڵێت، ئەرکمان ئاسان نابێت چونکە بێشکتاش یەکێکە لە یانە بەهێزەکان.