پاشماوەی فڕۆكە ئێرانییەكە دۆزرایەوە

ئەم بابەتە 706 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:
وتەبێژی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پاشماوەی فڕۆكە ئێرانییەكەیان لە بەرزاییەكانی چیای دنا لەناوچەی سمیرم دۆزیوەتەوە. (رەمەزان شەریف)، وتەبێژی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی رایگەیاند، "لە رێگەی هەلیكۆپتەرەكانی هێزی ئاسمانی سەر بە پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨، پاشماوەی فڕۆكە تێكشكاوەكەمان دۆزییەوە". وتەبێژی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكەكە لە بەرزاییەكانی چیای دنا لەناوچەی سمیرم دۆزراوەتەوە. یەكشەممەی رابردوو، فڕۆكەیەكی ئێرانی بە زیاتر لە (٦٦) سەرنشینەوە بەهۆی ئەوەی لە رادار دیارنەما كەوتەخوارەوە، تا ئێستا چارەنووسی سەرجەم سەرنشینانی نادیارن.