عەبادی بەڵێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەداتەوە

ئەم بابەتە 893 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایدەگەێنێت “به‌م نزیکانه‌ فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى تێدا جێگیر بکرێت”.

له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ (DW)ى ئه‌ڵمانى، که‌ ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ “حەیدەر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات”.

حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماژەی بەوەدا “هه‌رێمى کوردستان به‌شێکه‌ له‌ عێراق هه‌موو هاوڵاتیانیش پله‌ یه‌کن، به‌ڵام ڕیفراندۆم زیانى له‌ زۆرى له‌ هه‌رێمى کوردستان دا”.

عەبادی ئەوەشی وتووە “ده‌مانه‌وێت هه‌موو کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکه‌ین و گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغى دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ده‌بێت چاودێرى ورد بکرێت و ئه‌و مووچه‌یه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران بێت، نه‌ک بۆ پاشکۆکانى حزب”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی وت “له‌ ماوه‌یه‌کى نزیکدا فڕۆکه‌خانه‌کانى (سلێمانى و هه‌ولێر) ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ گه‌شته‌کانى ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى گه‌ره‌نتیکردنى بوونى ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌کان”.