پێکهاتەی پێشبینیکراوی نێوان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و تۆتنهام

ئەم بابەتە 450 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

ئەمشەو یارییەکانی دەستپێکی چوونی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن و یەکێک لە یارییە ئاگرینەکان رووبەڕبوونەوەی نێوان یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و تۆتنهامی ئینگلیزییە.

خانمەپیرەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەپلەی دووەم سەرکەوت و یاریی چوون لەماڵی ئیتاڵییەکاندا ئەنجام دەدرێت و خاوەنی هێرشبەرێکی وەک پاولۆ دیبالایە کە هاندەرانی ئەو یانەیە هیوایان لەسەر تواناکانی هەڵچنیوە، تیمەکەی ئەلێگری لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیادا وەک وەرزی رابردوو نییەو رکابەرەکانی بەجیاوازییەکی زۆر جێنەهێشتووە، بەپێچەوانەوە بەجیاوازی خاڵێك پلەی دووەمی ریزبەندی سێریا ئەی لەدوای یانەی ناپۆلییەوە گرتووە کە پێشەنگی ئەم وەرزەیە.

لەبەرانبەردا یانەی تۆتنهام لە ریزبەندی پرێمەرلیگدا سەرەڕای ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات پلەی پێنجەمی گرتووەو لە رکابەرییەکی قورسدایە، لە قۆناغی کۆمەڵەکانیشدا پلەی یەکەمی گرتووەو ئەمشەو دەبێتە میوانی خانمە پیرەکە، هاندەرانی ئەو یانە لەندەنییە هیوایان لەسەر تواناکانی هاری کەینی هێرشبەری یانەکەیان هەڵچنیوە کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە بە تۆمارکردنی ٢٣ گۆڵ.

کاتژمێر: ١٠:٤٥ خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان.

یاریگا: یۆڤانتۆس ئارینا.

داوەر: فلێکس بریچ.

کۆمێنتار: حەفیز دەڕاجی و حەسەن عەیدەروس.