هەدەپە دوو هاوسەرۆکی نوێی هەڵبژارد

ئەم بابەتە 451 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لەکۆنگرەی ئەمڕۆدا دوو هاوسەرۆکی نوێی بۆ حزبەکەی هەڵبژارد لەبری سەڵاحەدین دەمیرتاش.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠١٨، پارتی دیموکراتی گەلان کۆنگرەی سێیەمی حزبەکەی لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا ئەنجامدا و لەکۆنگرەکەدا دوو هاوسەرۆک بۆ جێگە گرتنەوەی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە هەڵبژارد.

شایەنی باسە هەریەکە لە (سەزای تەمەللی و پەروین بۆڵدان) بەهاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێران،ئێستا هەدەپە هاوسەرۆکێکی ژن و هاوسەرۆکێکی پیاوی هەیە.

ئەمڕۆ هەدەپە سێیەم کۆنگرەی خۆی لەشاری ئەنقەرە بە ئامادەبوونی سێ هەزار ئەندام و لایەنگری ئەو حزبە بەڕێوەچوو.