بە وێنە: ئەمڕۆی شاری عەفرین

ئەم بابەتە 1,303 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

عەفرین شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج ھەڵکەوتووە.

ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی کرمانج داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی ھەوارەیە، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا ١٢٠٠ مەترە، ژمارەی دانیشتووانی پتر لە ٨٠ ھەزار کەسە.

دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن.

زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی شافعین. لە چەند گوندی ئەم ناوچەیە زەردەشتی و عەلەویش نیشتەجێن.

کاری پیشەسازییان سەر بە پەروەرشی زەیتوون وەک: دەرھێنانی ڕۆنی زەیتوون و چێکردنی سابوونی زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی ھەیە.

شاری عەفرین لە سەرسەوزترین شارەکانی سووریایە و باخ و بێستانی زۆر و بەرفراوان و کوێستانە فێنکەکانی، ھەمیشە بابەتی سەردانی گەشتیاران بووە.