مەهزەلەی میللەت.. سەیروسەمەرەکانی ناو لیوایەکی پێشمەرگە

ئەم بابەتە 5,423 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان كاری لیژنه‌یه‌كی وردبینی له‌ناو لیوایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌كۆی هه‌زارو ١٣٥ پێشمه‌رگه‌ ٢٦٥ یان بندیوار بوون و ٢٢ سه‌رتاشیش هه‌بووه‌ كه‌چی هیچ كامێكیان سه‌رتاشیان نه‌زانیوه‌”.

هەر لەو لیوایەدا ٢٢ سەرتاش و ٣٦ چێشتلێنەرو ١٣ موشەغل مۆلیدەو ١١ پاکەوان و ١٢ پێشمەرگە هەبوون کە لیژنەی کڕینی کۆمپیوتەر بوون لەکاتێکدا تەنها یەک کەسیان بڕوانامەیان هەبووە سارەزاییەکەشی لە مۆبایلی نۆکیای (٣٣-١٠) بووە.