قودس بۆ ئیسرائیل و كه‌ركوك بۆ ئێران

ئەم بابەتە 4,918 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

له‌ دواین ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له‌ كه‌ركوك و قودسدا روویدا چه‌ندین پرسیار دروست بوون له‌ لایه‌ن ولاتانی ئیقلیم و جیهانه‌ و به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ئێران … كه‌ ئێران به‌ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلام خۆی ده‌ناسێنێت وا خۆی نیشانداوه‌ لای هه‌موو جیهان كه‌ دژی خۆرائاواو ئه‌مریكا بووه‌ به‌رامبه‌ر خاكی ئۆرشه‌لیم كه‌ به‌ قودس ناسراوه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك خاكی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌یناساند له‌ ئێستادا هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌و تۆی نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بریاره‌ی دۆناڵد ترامپ-ی سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا كه‌ به‌ ره‌سمی قودسی به‌ پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند …

له‌ هه‌مان كاتدا به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی كودستانی باشوردا كه‌ به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ناسراون و له‌ دوای هه‌ڵهاتنی سوپای عێراق ئه‌و ناوچانه‌ پێشمه‌رگه‌ پاراستی له‌ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌موو رووبه‌روو بوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ل تیرۆرستانی داعشدا پشتی به‌ فه‌رمانده‌ و چه‌كی ئێران و ئه‌مریكا به‌ستووه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتبوونه‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش …

زۆربه‌ی شاره‌زایانی له‌ سیاسه‌ت ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا ئێران نه‌ی ده‌توانی له‌ عێراق و كه‌ركوكدا جموجۆلی سه‌ربازی بكات و نه‌وتی كه‌ركوك له‌ رێگه‌ی ئێرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات، هه‌روه‌ها ئێرانیش به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بێده‌نگ نه‌ده‌بوو به‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیلیه‌كان، … زۆربه‌ی توێژه‌رانی سیاسی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئێستادا ئه‌مریكا و ئێران كاریان كردووه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی بۆ هه‌ردوولا.