شكستى بزوتنەوەی گۆڕان

ئەم بابەتە 5,282 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:

دواى كۆچى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران نێو خۆى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو بە سێ باڵەوە… (باڵی گەنجان) و (باڵی پیران) و (باڵى ئیسلامییه‌كان)، ئه‌مه‌ش فره‌ كوێخاى و بریارده‌رێكى زۆرى له‌ نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یە دروستكردوو كۆچى رێكخه‌رى گشتى له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو مانگ په‌رته‌وازه‌ییه‌كى زۆرى له‌ نێو گرده‌كه‌ دروست كرد.

له‌م نێوه‌نده‌دا (باڵى پیران) كۆتنرۆڵى دۆخى نێوخۆى گۆرانیان كرد ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاى زۆرى (باڵى ئیسلامییه‌كان) و بنه‌ماڵه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ دواى خۆیدا هێنا به‌ جۆرێك گه‌نجه‌كانى گۆران له‌ هه‌موو كایه‌كانى نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌راوێز خران.