كۆمەڵ و گۆران و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بلاوكردەوە
6 مانگ پێش ئێستا
ئەم بابەتە 342 جار خوێندراوەتەوە
متمانە:
كۆمەڵ و گۆران و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بلاوكردەوە
بۆ روبەڕوبونەوەی قەیران و شكست و كارەساتەكانی سیاسی و سەربازی لە كوردستان، پارێزگاری لە دەستكەوتەكان، راستكردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی، دانانی رێگەچارەیەك بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی خورماتو و كەركوك و خانەقین و ناوچە جێناكۆكەكان، ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری داوا دەكەین:
١- قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزی گەلی كوردستان پارێزراوبێت، میللەتەكەمان ڕزگاركەین لە مەترسییەكانی دووبەرەكی و شەڕی ناوخۆ.
٢- لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لە رێگای پارلەمانەوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەركی سەرەكی لە بەڕێوەبردنی مەلەفی گفتوگۆی هەمەلایەنە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بە چاودێری رێكخراوە بیانییە تایبەتمەندەكان، تەواوكردنی ڕەشنوسی دەستور بە جۆرێك سیستەمی پارلەمانی تێدا جێگیر بكرێت وئامادە بكرێت بۆ راپرسی، دانانی بەرنامەو پلان بۆ چاكردنی بژێوی خەڵك.
٣- حكومەتی عیراق مامەڵەی لە ناوچە جێناكۆكەكان بەپێی دەستور بێ و كار بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە بكات و ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر جێگای خۆیان.
٤- دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوەشێتەوەو دەسەڵاتەكانی بەپێی یاسا بدرێتە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان.
٥- پەرلەمانی كوردستان سەرچاوەی بڕیار و یاسادانان بێ و هیچ دەسەڵاتێكی سیاسی لەسەروی پەرلەمانەوە نەبێ.
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان