ئه‌ڵمانیا: له‌ هێرشێكدا به‌ چه‌قۆ چه‌ند كه‌سێك له‌ میونخ برینداركران

پۆلیسی‌ ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند كه‌سێك له‌ شاری‌ میونخ به‌ چه‌قۆ هێرشیكردۆته‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سێك و برینداری‌ كردون.
پۆلیسی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ گومان ده‌كرێت ئه‌نجامده‌ری‌ ئه‌و هێرشه‌ كه‌سێكی‌ ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵان بێ و دوای‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ڕایكردوه‌ به‌ره‌و شوێنێكی‌ نا دیار.
پۆلیسی‌ ئه‌ڵمانیا ڕاشیگه‌یاندووه‌ هێزه‌كانیان به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نجامده‌ری‌ هێرشه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن تا ئێستاش هۆكاری‌ هێرشه‌كه‌ نادیاره‌.
ڕۆژنامه‌ی‌ بێڵدی‌ ئه‌ڵمانیش ڕایگه‌یاندووه‌ برینی‌ هیچ یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی‌ سه‌خت نیه‌ و باری‌ ته‌ندروستیی‌ باش بووه‌.

کۆمێنتەکان

شەیر.