سەرۆکی پەرلەمان: بارودۆخی هەرێم وادەخوازێت هەموو لایەنەکان پێکەوە بین

د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لە پێشوازی هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان و شاندی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی، ئاماژەی بە گرنگی کاری پێکەوەیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان کرد و وتی ” ئێستا لە شەڕی دژ بە تیرۆرستان، پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤان، پێکەوە لە سەنگەرێکدا پارێزگاریی لە کوردستان دەکەن، بۆیە گرنگە ئەو تەبایی و پێکەوەیی کارکردنە لە نێوان هەمو لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت. ئەم بارودۆخەی کوردستانیش وا دەخوازێت هەمو لایەنەکان پێکەوە بین”.
ڕێبوار ڕەشید، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەمڕۆ یەک شەممە  بەڕێوەچوو، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو و نوێنەری فراکسیۆنی کۆمەڵ و گۆڕان ئامادە بوون،وتی” دەستخۆشی لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، کە بە گیانێکی بەرزی نەتەوەییەوە کاریان کردووەو پەرلەمانی کوردستان، ماڵی هەمو لایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بووە. بۆیە دەبێت هەمو لایەنەکانیش ڕێز لە شەرعییەتی پەرلەمان بگرن، پەکخستنی پەرلەمان خزمەت بە دوژمنانی کوردستان دەکات”.
لە بارەی هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ کۆتایهێنان بەم بارودۆخەی هەرێمی کوردستان، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی وتی”لە ئێستادا سەرقاڵی دەستپێشخەرییەکین بۆ کۆکردنەوەی هەمو لایەنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا کە کۆتایی بەم بارودۆخە بێنێت”.
ئەم بابەتە 3,484 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.