ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی باكوری به‌غدای پایته‌ختى هه‌ژاند

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ ناوچه‌ی خالس له‌ باكوری به‌غدا رویداوه‌ ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 9 كه‌س كۆژراون و زیاتر له‌ 36 كه‌س بریندار بوون .

به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ، سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو كه‌ خۆكوژییه‌كی تێدا بوو له‌ ناوچه‌ی خالس خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ ، كه‌ 10 كه‌س كوژراون و دوكه‌سیان سه‌رباز بوون ، و 36 كه‌سیش بریندار بوون .

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ عیراقییه‌كان ئازادكردنه‌وه‌ی دیاله‌یان له‌ داعش راگه‌یاندبووو به‌ڵام هێرشه‌ خۆكوژییه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ .

ئەم بابەتە 2,765 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.