بانکەکەی نێچیرڤان بارزانی ساڵانە ٣٠٠ مليۆن دۆلار پارەی نەوت دەبات

 

بانکی کوردستان کە نێچیرڤان بارزانی خاوەنەکەیەتی مانگانە بڕی ٢٥ مليۆن دۆلار تەنها لە ئاڵۆگۆری دراو لەفرۆشتنی پارەی نەوت قازانج دەکات کەساڵانە دەکانت ٣٠٠ مليۆن . نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مانگانە بڕی ٣٠٠ مليۆن دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دراو کرێی هەڵگرتنی پارەی نەوت لەبانکی کورستان کە خۆی خاوەندارێتی دەکات وەک قازانج وەردەگرێت .

دانانی پارە لەبانکی کوردستان تەواو پێچەوانەی یاسایە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی خاوەنەکەی سەرۆکی حکومەتە بەهیچ جۆرێک ناتوانرێت بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات ،هەرچەندە چەند جارێک ئەم باسە لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس کراوە و بەفەرمی خاوەنەکەیان ناساندووە ،بەڵام تائێستا نێچیرڤان بارزانی سەرباری ئەو هەموو بەڵگانەی لەسەر بانکەکەی بڵاو کراونەتەوە هیچ لێدوانێکی نەداوەو تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر مامەڵەکردن و گواستنەوەی پارەکە بۆ بانکەکەی خۆی و وەرگرتنی سودەکەی بە نایاسای .

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەلیژنەی دەست پاکی دەڵێت”ئەوەی لەپشت بانکی کوردستانەویە لەوە گەورەترە لیژنەی پەرلەمان ولایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی لە گەڵدا بکەن.

ئەم بابەتە 763 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.