بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر: ڤیدیۆمان لەبەردەستە کە سۆران عومەر بێ ڕێزی کردووە

نتيجة بحث الصور عن بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر ڕایدەگەیێنێ، پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی بێرێزیی بە کارمەندان کردووە و دەمانچەی لێ ڕاکێشاون و، بەڵگەشیان لەبەردەستە. دەشڵێ، بە سۆران عومەر بەمەبەست ئەوکارەی کردووە.

تاریق نووری بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند “ھێزەکانی ئاسایش لە ئەرکی گشتیدان و خزمەت بە ھاووڵاتیان دەکەن، بەڵام کە خەڵک بە بازگەدا تێپەڕ دەبێت، ناکرێت بێرێزیی بە کارمەندەکان بکات. هەڵبەت پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر بە بازگەدا ھاتووە و بێرێزیی بە کارمەندان کردووە و دەمانچەشی لێ راکێشاون، ئەمەش لەجیاتی ئەوەی دەستخۆشییان لێ بکات، کەچی بەوجۆرە مامەڵەی لەگەڵ ئاسایشدا کردووە.”

بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر وتیشی، “خۆی کێشەکە لەگەڵ پەرلەمانتار سۆران عومەردا بووە و عەلی حەمەساڵحـیش لەوێ بووە، خۆی (سۆران) بە مەبەست ئەو کێشەیەی دروست کردووە تا باسێک بخاتە سەر شاشەکانی تەلەڤزیۆن و تێیدا باس لەوە بکات ئاسایشی رێگری لێ کردووە.”

تارق نووری دەشڵێت ”دوای ئەوەی پەرلەمنتارەکەی کۆمەڵ کێشەی دروست کردووە، بە ویستی خۆی گەڕاوەتەوە و نەھاتووەتە ھەولێر”. وتیشی “ئێمە بەڵگەمان لەدەستدایە، ڤیدیۆکە ھەیە کە چۆن دێت و بێرێزیی بە ئاسایشەکان دەکات و دمانچەیان لێ ڕادەکێشێت.”

ئەم بابەتە 633 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.