چۆن پارێزگارى له‌ خۆت ده‌كه‌یت كاتێك سه‌گێك هێرشى كرده‌سه‌رت

هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان تووشى هێرشى سه‌گێك ببێته‌وه‌ بۆیه‌ واباشتره‌ ئاماده‌باشى خۆمان وه‌ربگرین و بزانین كه‌ چۆن به‌رگرى له‌ خۆمان بكه‌ین
ئێمه‌ له‌ متمانه‌ پێتان ده‌ڵێین كه‌ چۆن به‌رگرى له‌ خۆتان بكه‌ن كاتێك كه‌ سه‌گێك هێرشى كرده‌ سه‌رتان
1- مه‌شڵه‌ژێ‌: ئه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تى ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌گ و ئاژه‌ڵه‌كانى تریش هه‌ست به‌ ترسى مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن،له‌كاتێكدا كه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ كه‌ نه‌ترسیت كاتێك سه‌گێك هێرش ده‌كاته‌سه‌رت و پێت ده‌وه‌ڕێت، به‌ڵام كه‌ هاوار ده‌كه‌یت و ڕا ده‌كه‌یت زیاتر وا له‌سه‌گه‌كه‌ ده‌كه‌یت كه‌ دوات بكه‌وێت و گازت لێبگرێت.

2- ڕاكردنه‌كه‌ت هێواش بكه‌ره‌وه‌ بۆ ڕۆشتن: له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ سه‌گێك به‌دوات كه‌وتووه‌ ئه‌وا هه‌نگاوه‌كانت زۆر هێواش بكه‌ره‌وه‌ و ئاڕاسته‌ى ڕۆشتنه‌كه‌ت بگۆڕه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى ئاڕاسته‌ى ڕێگاى سه‌گه‌كه‌ به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامى به‌لاى چاو سه‌یرى سه‌گه‌كه‌ بكه‌ و ئاگادارى به‌.
3- چاوت مه‌بڕه‌ ناو چاوى سه‌گه‌كه‌: سه‌یركردنى چاوى سه‌گه‌كه‌ زۆر تووڕه‌ترى ده‌كات و زیاتر واى لێده‌كات كه‌ هێرش بكاته‌ سه‌رت، ئاگادارى سه‌گه‌كه‌ به‌ به‌ڵام به‌ ڕاسته‌وخۆیى سه‌یرى ناو چاوى مه‌كه‌ چونكه‌ گه‌ر سه‌یرى ناو چاوى نه‌كه‌یت هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تۆ مه‌ترسى نیت بۆسه‌رى و ئیتر ده‌ڕوات.
4- سه‌گه‌كه‌ به‌شتێكى تره‌وه‌ سه‌رقڵ بكه‌: هه‌رشتێكى بچووك ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات، هه‌ شتێكت پێبوو بیده‌ به‌ سه‌گه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ى بیخوات ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌به‌یه‌كى ئاویش بوو چونكه‌ به‌مه‌ سه‌گه‌كه‌ سه‌قاڵ ده‌بێت و تۆش كاتت ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى خۆت وون بكه‌یت.
5- به‌سه‌گه‌كه‌ بڵێ‌ بڕۆ دواوه‌: مه‌ترسه‌ و به‌هێزبه‌ ڕووبه‌ڕووى سه‌گه‌كه‌ ببه‌ره‌وه‌ به‌ڵام سه‌یرى ناو چاوى نه‌كه‌یت و به‌ ده‌نگێكى زاڵه‌وه‌ پێى بڵێ‌ “نه‌خێر وا مه‌كه‌ بڕۆره‌ دواوه‌” به‌ڵام به‌ ده‌نگێكى زۆر به‌رزه‌وه‌ نا با سه‌گه‌كه‌ تووڕه‌ نه‌بێت.

ئەم بابەتە 7,271 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.