خانمان بۆ دوای ئەنجامدانی سێکس دەگرین..؟

Image result for man and woman in bedroom

هەندێک لە خانمان لەدوای ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکانیان دڵ تەنگ و خەمبار دەبن و دەگرین، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی توێژەرانی تایبەت بەم بوارە دەرکەوتووە، هۆکاری گریان لەم حاڵەتەدا دەگەڕێتەوە بۆ خاوبوونەوەی مێشک و دەروونی، خەمێکی قورس دایدەگرێت و بەگریان دەریدەبرێت بەڵام رەنگە هەندێکجار بەهۆی خراپی ئەنجامدانی سێکس بێت لەلایەن هاوسەرەکەیەوە وەک مامەڵەکردنی بەشێوەیەکی ئالی.
هەروەها لێکۆڵینەوەکە باس لەوەش دەکات بەشێکی تری هۆکاری گریانی ئافرەتان لەو کاتانەدا دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستی زۆر لەلایەن ئافرەتەکەوە بۆ هاوسەرەکەی و بایەخ پێدانی، بەڵام هاوسەرەکەی گرنگی کەمتر پێدەدات ئەمەش وادەکات دووبارە لە دوای ئەنجامدانی سێکس خەمبار ببێت و بگری.
بەڵام ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە پیاوان کاتێک ئەم حاڵاتەی هاوسەرەکانیان دەبینن بەشێوازێکی هەڵە تێدەگەن، رەنگە وا هەست بکات خێزانەکەی لێی بێزارە و ئەوی ناوێت، ئەمەش زۆر جار ناکۆکی لێدەکەوێتەوە.

 

ئەم بابەتە 10,091 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.