هەر حزبێک لە هەوێنی ئەم حزبانەی ئێستا بێتە دەرەوە لەمان باشتر نابێت

زۆرن ئەو حزبانەی هەرێمی کوردستان لەئەنجامی وازهێنانیان لە حیزبێکی تر دروست بوون و بەکرۆکی ئەو حزبانەی تر دادەنرێن بەڵام هیچ جێگەیەکیان نەگرتووە کە سودی هەبێت بۆئەم بارودۆخەی ئێستا.

سەڕەڕای بوونی چەند حزبێکی سیاسی لە کوردستان کە ماوەی ساڵانێکی زۆر درێژەیان بە خەبات وتێکۆشانی حیزبی خۆیان داوە ولە ئێستادا خاوەنی جەماوەرێکی زۆرن ،چەند حزبێکی دیکە درووست بوون کە لە ناوجەرگەی ئەوانەوە سەریان هەڵداوە، هەرچەندە بە دروشمی بریقەدار سەرەتا ئەم حزبانە بوونە جێگای ئومێد بۆ بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی چاوەڕ وان دەکرا ئەم حزبانە هیچی باشتریان پێنەبوو جگە لە دووبارەکردنەوەی سیاسەتی حزبەکانی پێشوو،هەربۆیە لە ئێستادا و لەم بارودۆخە ناهەموارەی هەرێمی کوردستاندا ئینتیمای هاوڵاتیان بۆ حزب کەم بووەتەوەو پێیان وایە هەر حزبێکی تازە لە هەوێنی ئەم حزبانە بێتەدەرەوە لەوان باشترنابن .

 

ئەم بابەتە 70 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.