• چوار فراکسێۆنی پەرلەمان لەسەر ڕێگری کردن لە عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەر ڕوونکردنەوە دەدەن

    هەریەکە لەفراکسیۆنەکانی (گۆڕان،یەکگرتوو،کۆمەڵ،بزووتنەوە) لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئیدانەی ڕێگریکردنیان لە سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح کرد.

    لە ڕوونکردنەوەکەی چوار فراکسیۆنەکەدا هاتووە “بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە بازگەی پردێ لە شاری هەولێر، ڕێگری کرا له‌ دوو په‌ڕله‌مانتاری کوردستان، پاش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی حزبی ڕێ له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان گیرا له‌هه‌مان بازگه‌ که‌تا ئێستا ئه‌م برینه‌ ساڕێژ نه‌کراوه‌ برینێکی تریشیان خسته‌ جه‌سته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌بێ ڕێزی کردن به‌ دوو په‌ڕله‌مانتاری کوردستان له‌ فڕاکسیۆنی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی.

    ئەوەشیان وت “ئێمه‌ لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان به‌توندی ئه‌م کاره‌ ئیدانە ده‌که‌ین ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که ‌لایەنه ‌سیاسییه‌کان دەست به‌دانیشتن ده‌که‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م باره‌ ناله‌باره‌ی کوردستان.

    ڕاشیانگەیاند “ئەندامی پەرلەمان مافی یاسایی خۆی هەیە و پارێزبەندی بەیاسا رێكخراوە و نابێت بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دا بكرێت،بۆیە داواكارین لایەنی پەیوەندیدار ڕوونكردنەوە بدات و پۆزش بۆ دوو پەرلەمانتارەكە بهێنێتەوەو بەڵێنی دوبارە نەبوونەوەی بدات.

    ئەمەش دوای ئەوە هات، شەوی ڕابردوو لە بازگەی پردێ ڕێگری لە هەردوو پەرلەمانتاری ناوبراو کرا و وەک خۆیان وتیان “لە بازگەى پردێ لەلایەن ئاسایشى بازگەکەوە ڕێگەمان لێگیرا و چەکیان لە دژمان ڕاکێشا و وتیان فەرمانى سەروى خۆمان جێبەجێ دەکەین.

     

 

ئەم بابەتە 130 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.