دوای ئەوەی بێچووە دووپشکەکان لەدایك دەبن دایکەکەیان دەخۆن!

دەوترێت دووپشک نزیکەی 450 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لەسەر زەوی دەرکەوتووە وە لە خێزانی جاڵجاڵۆکەکانە. 1750 جۆرییان ھەیە و تەنھا 25 جۆرییان سامناکن .تایبەتمەندی زۆر سەرنج ڕاکێشی ھەیە وەک ئەوەی دەتوانێت بەبێ خۆراک و ئاو بژیەت بۆ ماوەیەکی درێژ ” 3 ساڵ بە بەردەوامی ” ، وە توانای بەرگە گرتنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ھەیە بۆیە لە کاتی تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی دووپشک دەتوانیت ڕزگاری ببێت و توانای بەرگەگرتنی تیشکدانەوەی 200 ھێندەی مرۆڤە ، وە دەتوانێت بۆ ماوەی مانگێک لە ناو بەفردا بژی وە تا 50 پلەی گەرمیش بەرگە دەگرێت دووپشک لە شوێنی وشک و گەرمدا دەژی ، بە زۆری لە ژێر بەرد و لە ناو کون و کەلێندا دەژین . ھەندێکیان کۆمەڵایتەین نزیک لە یەک دەژین بەڵام جۆرێ تریان بە تەنھا دەژین
دووپشک ھەستی بینینی زۆر لاوازەو تەنھا دەتوانێت ڕۆشنای و تاریکی لێک جیا بکەنەوە ، گوێی نیەو نابیستە وە ھەروەھا ناتوانیت بۆنیش بکات ، بەھۆی لەرینەوەی دەزولەکانی سەر قاچەکانی ھەست بە بیستن دەکات . ددانی نیە بەڵکوو بڕەری ھەیە و نێچیرەکە دەبڕێت پاشان شلەی ھەرس کەر دەڕژێت بە سەرییا و دواتر دەیمژێت ..دووپشک ھەشت پێی ھەیە ، زیاتر لەسەر مار مێلکەو کولەو مشک و مێروو دەژی . بە شەواندا بە شوێن خۆراکدا دەگەڕێت . وە ھەندی جار لە نێوان دوپشکەکاندا جەنگ رودەدات و یەکتری دەخۆن .

ژەھری دووپشک : زانایان دەڵێن لە چاو بچوکی جەستەی دووپشکدا ئەوا ژەھرێکی زۆر ترسناکیان ھەیە ، وە کاریگەری گەرەتری ھەیە لەسەر شیر دەرەکان وەک لە چاو زیندەورەکانی تر . ئەم ژەھرە بۆ بەرگری لە دوژمنەکەی و بی ھۆش کردنی نێچیرەکانی بەکاری دەھێنیت ، لە چەند ئەنزیم و ماددەیەک پێک ھاتووە ، ژەھری ھەندێ لە دوپشکەکان دەبنە ھۆی ئازاری سەخت ، جەستە بی ھۆش دەکات توشی لەرز و تا و بەرز بونەوەی پلەی گەرمی گۆڕانی پەستانی خوێن و عارەق کردنەوە دەکات ، وە کۆ ئەندامی ھەناسە و لێدانی دڵ و کۆئەندامی دەمار تێک دەدات ، کاریگەری دوای کاتژمێرێک لە پێوەدانی دەر دەکەویت ، پاش 1 بۆ 2 کاتژمێر بەرەو باش بون دەچێت و دوای دوو سێ ڕۆژ کاریگەری نامێنێت . کاریگەری لەسەر مرۆڤ بەپێی تەمەن و کیش و لاوازی کەسەکە دەگۆڕێت ، وە کاریگەری لەسەر منداڵ زیاترە. وە ھەندێک لە جۆرەکانیان دەبنە ھۆی مردنی کەسەکە.

کرداری ھاوسەرگیری لە نیوانیان شێوازیکی زۆر نامۆو بزێوه‌ و کەشی تایبەتی خۆیان ھەیە لەو کاتەدا ، ھەردوو دوپشکەکە لە ڕێگەی بڕەرەکانیانەوە بە یەکەوە دەنوسێن و بە جوڵەیەک لە شێوەی سەما بۆ ماوەی 10 خولەک بەردەوام دەبن ، پاشان نێرەکە تۆوەکەی دەکاتە سەر زەوی و مێیەکەش تۆوەکە دەکاتە ناو سکی و دواتر نێرەکە بە خێرای دوور دەکەوێتەوە لەبەر ترسی کوشتنی لەلایەن مێیەکەوە . پاش ساڵێک مێیەکە 2 بۆ 100 دانە دووپشکی بچوک دێنیتە دنیاوە کە لەسەر پشتی ھەڵیگرتوون ، پاشان ئه‌ویش ده‌مرێت و ده‌بێته‌ خۆره‌كانی بێچووه‌كانی..!
ئەم بابەتە 1,049 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.