تورکیا لەبری تورکمانەکان پشت بە یەکگرتوو دەبەستێت

کەمە نەتەوایەتیەکانی تورک لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی فرە بڕیاری و یاری کردنیان لە نێوان پارتی و تورکیادا وای کردووە چیتر تورکیا بە تەنها پشت بەوان نەبەستێت بۆ بەجێهێنانی مەرامەکانی لە هەرێمی کوردستاندا و بۆ ئەوەش بەدوای جێگرەوەیەکی باشی تورکمانەکاندا دەگەڕێت.

هەرچەندە لە نێوان پارتی و تورکیادا نزیکایەتیەکی زۆر هەیەو لە زۆر بڕیارو پرسی سیاسیدا پارتی ناچارە بگەڕێتەوە بۆ تورکیا ،بەڵام تورکیا لای ڕوونە ناتوانێت بەهۆی ئەو یاریەی پارتی بە تورکمانەکانی دەکات جڵەوی ئەوان بەتەواوی بەدەست بهێنێت ئەشزانێت پێدانی پلەو پۆست و پارە لەلایەن پارتیەوە بە تورکمانەکان بەئاسانی تورکیا بێ بەری دەکات لەوەی بتوانێت لە ڕێی ئەوانەوە ئەجێندای خۆیان لەهەرێمی کوردستاندا بەجێ بگەیەنن.

ئەم کارەی تورکمانەکان تورکیای والێکردووە بیر لە جێگرەوەیەکی باش بکاتەوە بۆ شوێنی ئەوان بۆ ئەوەش تاکە بژاردەیان یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە ئەمەش بەهۆی ئە نزیکایەتیەی هەیە لە نێوانیاندا ، بەتایبەتی کە هەردووکیان لەسەر یەک خەتی دینی درێژە بە سیاسەت کردن دەدەن ، ئەمە بێجگە لەوەی کۆمەڵێک بەرژەوەندی ئابووری لەنێوانیاندا هەیە کە ئەمەیان زیاتر یەکگرتوو لێی سود مەند دەبێت بەهۆی ئەوەی سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی حزبی یەکگرتوو هەیەتی لە تورکیادایەو سەرچاوەی بازرگانیەکانیان بۆ ئەوێ گواستۆتەوە.

هۆکارێکی تریش ئەوەیە یەکگرتوو توانای ئەوەی نیە بەسەر ئەندام و لایەنگرەکانی خۆیدا زاڵ بێت ،وەک ئەوەی لە ٢١ ئابدا نەیتوانی کۆدەنگی لە نێوان ئەندام پەرلەمانەکانیدا دروست بکات لەسەر کۆتای هێنان بە مانەوەی بارزانی لەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێمدا .

ئەم بابەتە 172 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.