3 كوپ چای گوڵه‌ به‌یبوون دوورده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار

Image result for ‫گوڵە بەیبوون‬‎

به‌پێی توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كان خواردنه‌وه‌ی 3 كوپ چای گوڵه‌ به‌یبوون رۆژانه‌، ده‌بێته‌ هۆی رێكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ رزگاریان بێت، توێژه‌ره‌كانی زانكۆی زانستی پزیشكی ئێرانی له‌ ته‌برێز ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر 64 كه‌سی توشبوو به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ ئه‌نجامدا، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌پێدانی چای گوڵه‌ به‌یبوون بوو پێیان دوای هه‌ر 3 ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كه‌، به‌لاَم به‌رده‌وام چاودێری رێژه‌ی شه‌كره‌یان كردن .
دوای 88 هه‌فته‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌، ده‌ركه‌وت چای گوڵه‌ به‌یبوون ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها چای گوڵه‌ به‌یبوون جگه‌ له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری رێژه‌ی شه‌كره‌ ده‌كات ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی له‌ش له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زانكۆی ئوهایوی ئه‌مه‌ریكی ساڵی 2013 ئه‌نجامدرا هه‌مان ئه‌نجامی هه‌بوو ده‌ركه‌وت چای گوڵه‌ به‌یبوون ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی له‌شی مرۆڤ له‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی شه‌كره.

ئەم بابەتە 396 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.