خورانی لەش بە پێکھاتەی سروشتی چارەسەربکە

Image result for ‫لەش خوران‬‎

ڕەنگە زۆرکات پێستی لەشمان تووشی خورویەکی زۆر بووبێت و بێزاری کردبین و ئارامی لێ تێکدابین و بۆ ماوەیەکی زۆر بەو جۆرە مابینەوە و بێ ئەوەی ھیچ ڕێگە چارەسەرێکمان بەکارھێنابێت، لەکاتێکدا ڕەنگە چارەسەر لە ماڵەکەی خۆتدا بە ئاسانی بەدەستبھێرێت.
 
بۆ ئەوەی ھەر کاتێک تووشی خورو بوویت، بە خێرای چارەسەری بکەیت پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت و ئەم پێکھاتە سروشتیانە بەکاربھێنیت.
 
پێش ھەموو کارێک ئاوی سارد بەکاربھێنە بێ سابون یاخود شامپۆ، چونکە ئاوی سارد ھۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی خورووەکە و نەمانی ھەستیاری.
 
دواتر پێستەکە وشک بکەرەوە و بە پارچەیەک لۆکە سرکەی سێو بدە لەو جێگایانەی دەخورێت و بێزاری کردوویت.
 
دووبارە بگەڕێڕەوە بۆ گەرماو و بە ئاوی سارد لەش بشۆ، پاشان زەیتی درەختی چا و زەیتی سوبێر و کەوچکێکی بچوک بیکاربۆناتی سۆدە تێکەڵبکە و بیدە لە پێستەکەت.
تێبینی: سەرجەم پێکھاتەکان لای دەرمانە فرۆشە ڕووەکیەکان دەستدەکەوێت.
 
لەدوای تێپەڕینی ڕۆژێک کەمێک زەعتەری ھاڕڕاو و گەڵای ڕیحانی ھاڕڕاو تێکەڵ بکە لەگەڵ کەمێک ھەنگوینی سروشتی، بیدە لە بەشەکانی پێستی لەش ئەو جێگایانەی دەخورێت و پاش ماوەیەک بە ئاوی سارد بیشۆ.
ئەم بابەتە 631 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.