داعش: سێ هاووڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز سوری ده‌كوژێت

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگی روسیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، گروپی تیرۆرستی داعش دوای ده‌ستگیركردنی سێ هاووڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز سوری، له‌لایه‌ن منداڵانی سێ ساڵانه‌وه‌ ده‌یانكوژێت.

ئاشكرایكردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ دیله‌ده‌ستگركراون تۆمه‌تی سیخوڕیو هاوكاری سوپای رژێمی سوریاو شه‌ڤانانی كوردیان دراوه‌ته‌ پاڵ.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌،هه‌ربۆیه‌ له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا چۆنیه‌تی كوشتنیان ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، داعش یه‌كێك له‌و دیلانه‌ له‌لایه‌ن منداڵێكی سێ ساڵانه‌وه‌ به‌ده‌مانچه‌ ده‌كوژێت و دووانه‌كه‌ی تریش به‌ ساتور سه‌ر ده‌په‌ڕێنێت.

ئەم بابەتە 115 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.