ململانێکانی نێوان عەبادی و مالکی روولە زیادبوونە

Image result for ‫حيدر العبادي و نوري المالكي‬‎

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق، پێشبینی دەکرێت ململانێی نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و نوری مالکی جێگری سەر کۆمار زیاتر پەرەبسێنێت و عەبادی لەھەوڵی ئەوەدایە خۆی لەھێزە سوننەکان نزیک بکاتەوە ، لەبەرامبەردا مالکی کار لەسەر حەشدی شەعبی دەکات.

پێشتر باس لەوە دەکرا کە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٦دا کۆتایی پێ دێت، بەڵام پێدەچێت رزگاکردنی ئەو شارە کاتێکی زیاتر بخایەنێت ، شارەزایان پێیان وایە لەگەڵ درێژەکێشانی ماوەی شەری موسڵ ، زیانە سیاسییەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران پەرە بسێنێت.

رکابەرەکانی حەیدەر عەبای لەبەغداد لەسەرووی ھەموشیانەوە نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆمار ، چاوەروانی ئەوە دەکەن ھێزە ھاوبەشەکان شکست بھێنن لەرزگارکردنی سەرجەم ناوچەکانی موسڵ ، ھەروەھا لە ھەوڵی ئەوەشدان پەرە بە داواکارییەکانیان بدەن بۆ بەشداری کردنی زیاتری ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەشەری رزگار کردنی موسڵ.

لەبەرامبەر ھەوڵەکانی نوری مالکی بۆ کۆنترۆڵکردنی گۆرەپانی سیاسی عێراق ، حەیدەر عەبادی خۆی لەھێزە سوننەکان نزیک دەکاتەوە ، کەپێشتر ناکۆکی قولیان لەگەڵ مالیکیدا ھەبووە ، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لەوەش دەکەن کە عەبادی لەھەوڵی ئەوەدایە ھاوبەشی بەسەرجەم پارێزگاکان بکات لەھێزەکانی حەشدی شەعبی، ھەروەھا کار دەکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە وڵاتدا.

پێشبینی دەکرێت ململانێی و ناکۆکی نێوان عەبادی و مالکی زیاتر پەرەبسێنێت، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق ، لەکاتێکدا کەقسە ھەیە لەبارەی جیابوونەوەی حەیدەر عەبادی لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەسەرکردایەتی نوری مالکی ، مالکی سەرجەم ھەوڵەکانی خسۆتە گەر بۆ سوود وەرگرتن لە تۆڕی پەێوەندییەکانی ساڵانی رابردوو بە مەبەستی گەرانەوە بۆ دەسەڵات .

ئەم بابەتە 314 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.