شەڕوپێکدادان لەچەند ناوچەیەکی شاری موسڵ بەردەوامە

نتيجة بحث الصور عن شەڕی موسڵ

شەڕوپێکدادان لەچەند ناوچەیەکی شاری موسڵ بەردەوامەو ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە چەند قۆڵێکەوە پێشڕەوییان کردووە.

سەرچاوەیەک لە ناو شاری موسڵ پێڕاگەیاندین کە لە باشوری شاری موسڵ، ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتۆتە سەر پردی چوارەم و سێ بەشی گەڕەکی موزارع لە نزیک رووباری دیجلە ئازاد کراوەو شەڕوپێکدادان لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.

لە باکووری شاری موسڵیش سوپای عێراق بەشێکی گەڕەکی حەدبای ئازاد کردوەو لەناوەندی شارەکەش، ھێزێکی دژی تیرۆری عێراق، چەند باڵەخانەیەکی زانکۆیان ئازادکردووەو لەو قۆڵەشەوە شەڕوپێکدادان بەردەوامە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی سەربازیش لە سوپای عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی ناوخۆ، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە شاری موسڵ و بەھۆیەوە داعش زیانی گیانی و ماددی زۆری بەرکەوتووە.

ئەم بابەتە 209 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.