ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی وەرزی دووەمی دەستپێدەکاتەوە

پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکانى وەرزى دووەمى دەستپێدەکاتەوە و فراکسیۆنى سەدریش بەیانامەیەک دەخوێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/١/٢٠١٧، پەرلەمانى عێراق یەکەم دانیشتنى وەرزى دووەمى دەستپێدەکاتەوە و ژمارەیەک پڕۆژە یاسا تاوتوێ دەکات.
هەر لەدانیشتنەکەدا زیا ئەسەدى بەناوى فراکسیۆنى سەدرەوە بەیانامەیەک دەخوێنێتەوە و دواتر خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى پابەندکردنى عێراق بە ڕێککەوتنى ئازادی سەندیکاکان دەکرێت کە لە دوو ماددە پێکهاتووە.
هاوکات خوێندنەوەى یەکەم بۆ پەیوەستبوونى عێراق بە ڕێککەوتنى پرۆتۆکۆلاتە جیهانیەکان دەکرێت کە پەیوەستە بە دەستەبەرکردنى ڕەزامەندى نێودەوڵەتى بۆ کڕینى فڕۆکە و چەک وتەقەمەنى لەلایەن عێراقەوە کە لە دوو ماددە پێکهاتوە.
لەلایەکی ترەوە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە پێشنیازکراوى یاساى هەموارکراوى دووەمى یاساى یانە وەرزشیەکانیش دەکرێت کە لە چوار ماددە پێکهاتووە.

 

ئەم بابەتە 162 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.