ھێزە تایبەتەکانی عێراق گەیشتنە روبای دیجلە

دوای تێپەربوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا بۆ یەکەم جار ھێزە تایبەتییەکانی عێراق گەیشتە کەناری روباری دیجلە کە شارەکە دەکات بەدوو بەشەوە.
لەوبارەیەوە “سەباح نوعمان”وتەبێژی دەزگای روبەرووبوونەوەی تیرۆری عێراق رایگەیاند ھێزە تایبەتەکانی سەر بە دەزگای روبەرووبوونەوەی تیرۆر لەبەرەی خۆرھەڵاتی شارەکەوە گەیشتونەتە کەناری روباری دیجلە و وتیشی ھێزە عێراقییەکان لە نزیک پردی چوارەمی موسڵ جێگیر بوون.
ھەر لەبارەی شەری موسڵەوە “بریت ماکگورک ” نێردراوی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند داعش لە خۆرھەڵاتی موسڵ ھەرەسی ھێناوە.

ئەم بابەتە 273 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.