ناکۆکی لە نێوان عەبادی و مالیکی قوڵتر دەبێتەوە
بەهۆی چەند ناكۆكییەك لەسەر پرسە سیاسی و سەربازییەكان، ناكۆكی دەكەوێتە نێوان دوو سەركردەی شیعە لەعێراق.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی رۆژنامەی عەرەبی جەدید، ئێستا ناكۆكییەكانی نێوان (حەیدەر عەبادی) وەك سەرۆك وەزیران و (نوری مالیكی) وەك جێگری سەرۆك كۆمار لەسەر پرسە سیاسی و سەربازییەكان، حزبی دەعوەی كردۆتە دوو بەش.
هەروەها سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، مالیكی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق خۆی وەك سەرۆكی پارتی دەعوە ناونووس كردووە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەران بوونی (حەیدەر عەبادی)، بۆیە ئێستا ئەویش بیر لەوەدەكاتەوە لەژێرناوێكی تردا بەشداری ئەو پرۆسەیە بكات.
ئەمەو ئێستا لەخوارەوە لەنێو ئەندامانی دەوڵەتی یاسا هەست دەكرێت دوو جۆرە لێدوان لەئارادایە بۆ پرسی بەشداری كردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

ئەم بابەتە 178 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.