نەبیلەی خێزانی نێچیرڤان لە نێوان براکەی و هاوسەرەکەیدا هەڵبژاردنێک دەکات

لەسەرەتای دروست بوونی کێشە لەنێوان نێچیرڤان و مەسرور بارزانیدا خێزانەکەی نێچیرڤان کە هاو کات دەکاتە خوشکی مەسرور بارزانی بێدەنگی هەڵبژاردوو پێی وابوو کە نابێت ئەم بچێتە ناو کێشەکانی نێوان براکەی و هاوسەرەکەیەوە .
کێشەی نێوان ئەم دوو ئامۆزایە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣  و دوای ئەوە ی پارتی بوو بە براوەی یەکەم لەهەڵبژاردنەکەدا لەسەر پێدانی پلەو پۆست یەکەم لێدوانی دژی یەکتر لە نێوان هەردووکیانەوە چووە سەر مێزی سەرکردایەتی پارتی ، بەڵام بەو هۆی ئەوەی مەسعود بارزانی کەسی یەکەمی حیزبەکە بوو توانی کۆتای بەکێشەکان بهێنێت و گرژی نێوان ئەو دووئامۆزایە کۆتای پێبهێنیت .
بێدەنگی ئەم دوو ئامۆزایە ماوەیەکی زۆری نەخایاند دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی چەندین کەسی نزیک لە نێچیرڤان لەپۆستەکانیان دورخرانەوە کاردانەوەکانی نێچیرڤانیش دەستی پێکرد بەهۆی ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە دەستی کرد بە بڕینی بودجەی چەند شوێنێک کە خاوەنەکەی مەسرور بارزانیە .
ئەم کێشەیە ئێستا سنوری نێوان هەردووکیانی تێپەڕاندووەو هەر کامێکیان دەیەوێت لە ڕێگای (نەبیلەی) خێزانی نێچیرڤانەوە کاریگەری لەسەر ئەوی تریان دروست بکات ، بۆیە ئێستا (نەبیلە ) لەبەردەم هەڵبژاردنێکی قورس دایە لە نێوان براکەی و هاوسەرەکەی دا .

 

ئەم بابەتە 53,485 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.