نزیکەی ١٢٠ شیعری شاعیرە کوردەکان وەرگێڕدرانە سەر زمانی ئینگلیزی

وەرگێڕێکی کورد بەناوی ڕێبوار فەتاح شیعری ١٢٠ شاعیری کوردی وەرگێرایە سەر زمانی ئینگلیزی و ئێستا لە سایتی ئەمەزۆن بۆ خوێنەرانی بەردەستە.
ڕێبوار فەتاح لە ڕوونکردنەوەیەکیدا لەسەر پڕۆژەکەی نوسیویەتی “بەرهەمی نزیکەی ٣٠ ساڵ لە وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ ئینگلیزی، ئەمڕۆ پێگەیشتووە”.
نوسیویشیەتی “نزیکەی ١٢٠ شیعری شاعیرە کوردەکان، لە کلاسیکەوە بۆ نوێ، لە لاوەوە بۆ کامڵ، لە کۆچکردووە بۆ زیندوو، لە ڕۆمانیسەوە بۆ شۆڕشگێڕ، کەوتە بازاڕەوە”.
بە پێی نوسینەکەی ڕێبوار فەتاح شێعری ئەم شاعیرانە کراونەتە ئینگلیزی نالی، گۆران، هەردی، دڵدار، کامەران موکری، پەشێو، شێرکۆ بێکەس، دڵشاد مەریوانی، ڕەفیق سابیر، گۆران مەریوانی، محەمەد عومەر عوسمان، ڤینۆس فایەق، دڵسۆز حەمە، بەرزان عوسمان، ئیسماعیل محەمەد، حسین مەولود ئەحمەد (مەلا عەلی)، ئەبوبەکر عەلی و عیرفان ئەحمەد.
لەسەر پڕۆژەی داهاتووی وەرگێڕە کوردەکە ئاشکراشیکردووە کە ئەگەر داواکاری لەسەر ئەم بەرگەی پرۆژەکەی هەبێت ئەوا دەستدەکات بە بەرگی دووەم.

 

 

ئەم بابەتە 244 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.